کەلووەکەت چیت پێ دەڵێت !
January 15, 2015
رەنگا و ڕەنگ
سوود لە ئەزموونی هاوڕێكانت وەربگرە بۆ ئەوەی هەمان هەڵە دووبارە نەكەیتەوە، سوود لە ئەزموونی ڕابردووی خۆت و هەڵەكانت وەربگرە و بە چاوێكی تر سەیری داهاتوو بكە، بە گشبینیەوە لە ئایندەت بڕوانە و هەموو توانای خۆت بەكار بهێنە.
گا
هەفتەیەكی ئاسایی دەبێت، ئەوەی گرنگە بۆ ئێوە دەبێت بەرنامەیەكی گرنگ دابڕێژن بۆ ئەو كارانەی بەنیازن ئەنجامی بدەن، بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لە سەركەوتن دەبێت بڕیاری گرنگ لە كاتی گونجاو بدەی و توانای چارەسەركردنی گرفتەكانت هەبێت.
دووانە
ئەگەر هیچ پەیوەندی سۆزداری بوونی نیە لەژیانت ئەوا پێشبینی دەكرێت خۆشەویستی لە دەرگای دڵت بدات، ماوەیەكە دەتەوێت چەند نهێنیەك بۆ هاوڕێیەكت ئاشكرا بكەی ئێستا پێی بڵێ پێویستە ڕاستیەكان بزانێت.
قڕژاڵ
وەك ئەوەی چاوەڕوانی هەواڵێكی خۆش بیت وا هەست ئەكەی چەند ڕۆژی داهاتوو هەست بە دڵخۆشیەكی زۆر دەكەی، لەوانەیە هەواڵێكی خۆشت پێ بگات و ئەو كات دەزانیت چەند گرنگ و خۆشە و پێشبینیەكەت ڕاست دەردەچێت.
شێر
ڕاستە ئێستا خۆشترین كات نییە لەژیانت، مەرج نییە هەموو ساتەكان وەك یەك بن، گەشبین بە و هەموو توانای خۆت بەكار بهێنە بۆ تەواو بوونی ئەم قۆناغە سەختە و دڵنیابە كۆتایی پێدێت و خۆشترین ساتەكان لەڕێگادان.
گوڵەگەنم
ئەگەر ڕقت لە كەسێك ئەبێتەوە پێویست ناكات وا خۆت پیشان بدەی كە خۆشت ئەوێت، هەموو كات هەستی ڕاستەقینەت ئاشكرا بكە و قسەی دڵت بكە، كەسێك دەبینی كە ماوەیەك حەز دەكەی چاوت پێی بكەوێت.
تەرازوو
ئەم ماوەیە واهەست دەكەی كاتەكان خێراتر تێپەڕ دەبن ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر دەركردنی چەند بڕیارێكی گرنگ. كاتێكی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەكەت بەسەر دەبەیت، هەندێك پرۆژە و بەرنامەی خۆت بۆ هەفتەی داهاتوو دوا بخە.
دووپشك
پێویستە زیاتر بایەخ بە وردەكاریەكان بدەی، پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانت وەك جاران بەهێز نین، ئێستا وەك ڕابردوو لە هەواڵی هاوڕێكانت ناپرسی و زۆر یەكتر نابینن، وا باشترە دووبارە پەیوەندیەكانت ئاسایی بكەیتەوە لەڕۆژانی داهاتوودا.
كەوان
پەیوەندی سۆزداری نێوان خۆت و كەسی بەرامبەر دەگاتە لوتكە، خۆشەویستی نێوانتان زیاتر دەبێت، ڕێگا مەدە قسەی خەڵك كار بكاتە سەر پەیوەندی ئێوە، خۆشەویستەكەت دیاریەكت پێشكەش دەكات.
گیسك
بڕیاری خێرا مەدە و پەلە مەكە ئەمە یەكێكە لە خاڵە لاوازەكان پێویستە لای ئێوە بوونی نەبێت، هەندێك جار دەتەوێت ئەو كەسەی خۆشت ئەویست بەیەكجاری لەبیری بكەیت بەڵام ناتوانی ئەویش هەمان هەستی تۆ هەیە و ناتوانێت لەبیرت بكات,
گۆزە
ئەم هەفتەیە بەخت هاوڕێتە، وەڵامی پرسیارێكت دست دەكەوێت كە زۆر ئارەزووت ئەكرد بیزانیت، ئەگەر نهێنیەكت هەیە یان شتێكی گرنگ دەزانی و دەتەوێت ئاشكرای بكەی ئەوا ماوەیەك چاوەڕوان بە ئێستا كاتەكە گونجاو نییە، تاكو كاتی خۆی دێت.
نەهەنگ
ڕێگا بە كەسی بەرامبەر بدە بۆ ئەوەی قسەی ناخی دڵی خۆی بكات، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەك بۆ كۆتایی هاتنی كێشەی نێوانتان.دڵنیابە لە دڵپاكی خۆشەویستەكەت ئەویش دڵسۆزی و وەفاداری خۆی دەسەلمێنێت.
