ئینكا لە كوردستان خۆشەویستە

ئینكا لە كوردستان خۆشەویستە
ئینکا، ئەو كچە شۆخە تەمەن بچووكەی، ماوەیەكە هەرچی كوڕان و كچانی وڵاتەكەی و جیهانی سەرسام كردووە، ئەگەرچی ئینكا دەنگی خۆشە، هەروەها لە جوانیدا یەكەمینە، ئینكا لە دایك بووی (1995)ە، واتە تەنیا (19) ساڵە، خەڵكی وڵاتی ئەلبانیایە، تا ئێستا كۆمەڵێك گۆرانی سەرنج راكێشی هەیە، لە تەمەنی (9) ساڵیەوە بەشداری لە پێشبڕكێی گۆرانی گوتن كردووە، ئێستاش پەیجێكی تایبەت بە خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هەیە، كە زۆربەی كوڕان و كچانی كورد، كۆمێنت و توانج و قسەی بۆ دەنێرن، هەر یەكە بەپێی هەستی خۆی قسەیەكی بۆ دەنووسێت، ئەوەتا یەكێكیان دەڵێ، ئینكا خان، بۆ سەردانی كوردستان ناكەیت، یەكێكی دیكەش بۆی نووسیوە تۆ ئەوەندە جوانی لەبەر تۆ دێم بۆ ئەلبانیا، جێگەی سەیرە كە كوڕانی كورد لە پەیجەكەی قسە و كۆمێنتی بۆی دەنووسن، یەكێك لە سەیترین كۆمێنتەكان بۆ ئینكا نووسراوە، كە لەو پۆستەی ئینكا جلێكی نیمچە كورتی لەبەرە، كوڕێك بۆی نووسیوە ئینكا، خۆت داپۆشە و پێم ناخۆشە !
Top