كچان چۆن پیاوی راستگۆ لەخۆشەویستی دەناسنەوە؟

كچان چۆن پیاوی راستگۆ لەخۆشەویستی دەناسنەوە؟
زۆرجار كچان دەكەونە خۆشەویستی لەگەل گەنجێك بێ ئەوەی بزانن خۆشەویستەكەیان لەسەر بنەمایەكی راستگۆیە یاخود گەنجەكە راستۆگەیە یان نا؟ لەگەڵ ئەوەش هەموو كچێك حەزدەكات پێوەندی نێوانیان بە هاوسەگیری و دروست كردنی خێزان كۆتایی بێت بۆیە بە شێوەیەك مامەڵە دەكات كە هەست و سۆزی بەسەری زاڵ دەبێت،بۆیە زۆرجار كە پێوەندیە خۆشەویستیەكان جیابوونەوەی بەدوای دێت كچەكە بەردەوام هەست بەتەنیایی دەكات و ئارەزووی گریان دەكات، لێرەوە چەند زانیاریەكتان بۆ روون دەكەینەوە بۆ ئەوەی بەعقل كۆنترۆلی پێوەندیەكە بكەن و بریار بدەن و لەدەست نیشانكردنی كەسیكی هەڵە دووربنەوە.
زیادە رۆیی لە باس كردنی خۆشەویستی
پیاوی راستگۆ بە پەلە خۆشەویستی دەرنابرێت، ئەو بەشێوەیەكی ئارام هەنگاو بەهەنگاو باسی كەسایەتی و باشیەكانی خۆشەویستەكەی دەكات، تاوەكو دەگاتە ئەو شوێنەی دان بەخۆشەویستیەكەی دەنێت،هەندێكیان لەو هەستە دەترسن تاوەكو دڵنیا دەبنەوە لەوەی ئەوەی بەرامبەریشیان دەتوانێت هەمان هەست بگۆرێتەوە.
بۆیە دەبێت ئاگادار بێت لەو پیاوانەی زوو باسی جوانیت دەكەن و زۆر لەبارەی خۆشەویستی دەدوین و هەستی خۆیان دەردەخەن چونكە ئەكرێت هەمووی تەنها چەند گفتێكی شیرین بێت لەماوەیەكی كورت كۆتایی بێت.
پیاوی راستگۆ پیوەندی خۆشەویستیەكەی پەروەردە دەكات
پیاوی راستگۆ پیوەندیەكەی گەشە پێدەكات و هەمیشە بەجۆرێك پەروەردەی دەكەی كە ئاگادای هەموو كاتەكانی رۆژانەی خۆشەویستەكەی دەبێت وەكو (كاتی دەرچوونی لەكار و رۆژی تاقی كردنەوەكانی و ئاواتەكانی و ئەو خواردنانەی حەزی لیەتی و گرینگیەكانی و .. هتد) تەنها بابەتە تایبەتیەكانی نەبێت تێكەلێ نابێت تاوەكو باش شارەزای بەرامبەرەكەی دەبێت و دەتوانی باسی كێشەكانی ژیان و خێزانەكەی بۆ بكات و پێكەوە چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.
بەڵام ئەو پیاوانەی كە پێوەندی خۆشەویستەكەیان بۆ ماوەیەكی كاتیە هیچ گرینگی بە هەست و سۆزی كچەكە نادەن تەنها ئارەزووی خۆیان بەلاوە گرینگ دەبێت و هەموو هەوڵدانیان و گفتوگۆكردنیان لە پیناو حەزی خۆیانە دوای ئەوە گرینگ نیە بەلایەوە كچەكە لە ژیانی رۆژانەی خەریكی چیەو خەونەكانی چیە؟ رەنگە لە رۆژیكە یەكجاریش پێوەندی پێوە نەكات.
گفت و كردارەكانی
كێشەی گەورەی هەرە كچان ئەوەیە كە زیاتر گوێرایەڵی قسەی كوران دەبن لە پێوەندی سۆزداریە دواتریش باجەكەی بە ئازارو جیابوونەوە دەدەن بۆیە پێوستە بزانن خۆشەویستی پیاو لە رەفتار و كرداری دەردەكەوێت، بەشێوەیەكی گشتی دەربرینی خۆشەویستیان لە كرداریانە نەوەك گفتیان، بۆیە پیوستە كچان
زۆر ئاگاداربن لەگفتی باق و بریقەداری و جوان بەبێ كردار! چاودیری ژیانی بكە بەشێوەیەكی گشتی
ئەو خاڵەیان زۆر گرینگە چونكە بەشێك لە كچان بە تەواوی فەرامۆشی دەكەن. بۆ نمونە پیاوێكی پێوەست نەبێت بە كارەكانی هەرجارێك لەشوێنێك كاربكات و یاخود بەشوێنێكی دیاریكراو پابەند نەبێت ژیانی گونجاو نەبێت ئەوە كێشەی زۆری دەبێت لە پێوەندی خۆشەویستی چونكە ئەو جۆرە كەسانە ناتوانن بریار لەسەر دیاری كردنی چۆنیەتی جۆری ژیانی خۆیان بدەن و هەمیشە پیانوایە خۆشەویستیش وەكو كاروپیشەی رۆژانەیە.




سەرچاوە/thqafawe3lom
Top