هەندێ جار كچە ئەكتەر و گۆرانیبێژ و ناودارانی جیهان، لە شوێنی گشتیدا دەردەكەون، ئەوەی جێگەی سەرنجی خەڵكە ئاخۆ ئەوانە چۆن دێن و دەچن و چ جلێك لەبەر دەكەن، بۆیە جووڵەی ئەو كەساییەتیانە دەبێتە وێنەی زوومی مۆبایلی خەڵك و كامێرای رۆژنامەنووسەكانەوە. ئەوەتا (ریهانا)ی دەنگ خۆش كاتێك لە ئاهەنگێكی شەوانە دەردەچێت دەبێتە جێگەی گاڵتە و سەرسامی خەڵك، چونكە ئەو كاتە كابۆیەكی جینزی لەبەر كردووە وەك ئەوەی ئەو كابۆیە لەناو گریز وەردرابێت، یان ئەو جلە ئی كەسێك بێت تازە لە كاری فیتەری هاتبێتەوە، جینزەكەی ریهانا لەسەر چۆكیەوە ئەوەندە پیس دیار بووە كەس ناتوانێت لەبەریشی بكات، جێگەی باسە ریهانا نوێنەری كۆمپانیای جل و بەرگی وەرزشی پوما (Puma)یە.