لە كتێبخانەی نیشتیمانی لە وڵاتی سوید، سەیرترین كتێب هەیە، كە جۆرێكە لە هەموو كتێبێك جیاوازترە، ئەوەتا دەتوانی بە گشت رووێكەوە بیخوێنیتەوە، لە خوارەوە و سەرەوە و هەردوو تەنیشتەكانیش، چونكە زۆر جار كتێب لە دەستمان سەراوژێر دەبێ و ئیدی دەبێ زوو زوو چاكی بكەینەوە، ئەم كتێبە بۆ سەردەمی سەدەی (16) دەگەڕێتەوە و تەنانەت لە ژوورەوە بە (6) شێواز نووسراوەتەوە.