هۆی درووست بوونی زیوانە رەشەكانی سەر پێست و چۆنیەتی كۆتایی پێهنانی

هۆی درووست بوونی زیوانە رەشەكانی سەر پێست و چۆنیەتی كۆتایی پێهنانی
كچان ڕووبەری گرفتی زیوانە رەشەكان دەبنەوە لەسەر رووی پێستی رووخساریان، بەتایبەت ئەو شوێنانەی كە زۆربەرچاوە وەكو لووت و روومەتەكان ئەو شوێنەنانەی نزیكی لیوەكانە ئەمەش چەندین هۆكاری هەیە دەبێتە دروست بوونی ئەم زیوانە رەشانە.
هۆكاری سەرهڵدانی زیوانە رەشەكان لە پێست.
دەگرێتەوە بۆ زیاد بوونی چەوەری لە جەستە لەگەڵ تێكچوونی هۆرمۆنەكانی غودە ئەمە كارێگەری لەسەر داخستنی كونیلەكانی پێست دەبێت وادەكات ئەم چەوریە لەسەر پێست ووشك بێتەوە و وەكو زیوانی رەش خۆی پیشاندەدات بەتایبەت لەناوچەكانی لووت و چەناگە و روومەتەكان.

چۆنیەتی چارەسەركردنی:
پێوستە سەرەتا پێست هەمیشە بە پاكی رابگیرێت و پێوستە لە مكیاژ كردنی بەردەوامی رۆژانە خۆت بەپارێزیت ئەگەر ناچاریشی رۆژانە مكیاژ بەكار بێنت ئەوە هەوڵبدە هەموو شەوان پێش ئەوەی دەخەوێت دەمچاوت جوان پاك بكیتەوە بە ئاوی شلتین و سابونی تایبەتی پێست بشورێت و هەروەها رۆژانە بەشێوەیەكی هەمیشەییی 3جار رووخسار بە سابونی بشورێت.
رێگا سروشتیەكان بۆ رزگار بوون لە زیوانی رەش:
رێگاری گەرمی هەڵمێنەر: ئەو رێگایە ئاسانترین و باشترین ریگاریە لە مەنجڵكی بچووك ئاو دەكوڵێنت تا هەلمێكی زۆری لێ هەڵدەستێت، دواتر سەرت خوار دەكیتەوە بۆ سەر مەنجڵە ئاوە گەرمەكە تاوەكو بەتەواوی هەڵمی ئاوەكە هەمووی لە رووخسارت دەدات، دواتر لەزگەی تایبەتی زیوانەكان لەو شوێنانە بدە كە هەست ئەكەی بۆتە هۆی ناشرین كردنی پێستەكەت ئینجا دوای چەند دەقەیەك لەزگەكە لیبكەوە بە ئاوی سارد رووخسارت پاك بشۆ بەو رێگایە رزگارت دەبێت لە زیوانی رەش چونكە چەوریەكە لەگەڵ هەڵمەكە نەرم دەبێتەوە لەرێگای لەزگەكەوە دەردەچیت و بەئاوی ساردیش روخسارەكە سارد دەكاتەوە و ناهێلێت پێستەكە تووشی چرچ و لۆچی بێت.
رێگای هاراوەی پەلكی پرتقال: هاوراوەی پەلكی پرتقال بەكاربێنە وەكو ماسك بۆ رووخسارت، ئەو هاراویە لەگەڵ شیر و معجونی ددان تێكەڵ دەكرێت تا وەكو كرێمی لێدێت دواتر لە روخسار دەدرێت بۆ ماوەی 10 خولەك دواتر رووخسارت بە ئاوای شلتێن بشورێت.
رێگای ماسكی هەنگوین: ماسكی هەنگوین بەكاربێنە بۆ ماوەی 15 خولە بۆ ئەوەی رزگارت بێت لە زیوانە رەشەكانی سەر لوتت، سەرەتا كەوچكێكی گەورە دەهێنیێت لەسەر ئاگر گەرمی دەكەی دواتر هەنگوینی سپی لەسەر دەكەی دواتر لە رووخسارت دەدەی بە پنجەكانی دەستت دوو خولەك مساج بۆ رووخسارت بكە ئنجا جێبهێلە دوای 15 خولەك بە ئاوی شلتێن بشۆ و بە پارچە قوماشێكی نەرم رووخسارت وشك بكەوە .
سەرچاوە/ thaqafnafsak
سانە سلێمان عساف
Top