ئەم رێگایە تاقی بكەوە بۆ وەستاندنی رووتاندنەوەی قژ

ئەم رێگایە تاقی بكەوە بۆ وەستاندنی رووتاندنەوەی قژ
قژی تەنك و كەم كێشەی باوی هەموو كاتێكە، كە قژ هەڵدەورێت شێوەی دەركی روخساری مرۆڤ گۆڕانكاری بەسەر دێت بەتایبەت لە لایان خانمان چونكە قژ واناسراوە كە تاجی سەرە.بۆیە هەڵوەرین و كەم بوونەوە پێوستی بە چارەسەرێكی پەلەی هەیە، بۆ ئەوەش پێوست ناكات دەرمانی گران بەها بكرێت، دەتوانێت هەر لەناو ماڵەكەی خۆت ئەم رێگایە تاقی بكایتەوە بۆ وەستاندنی هەڵورین و تەنك بوونی قژەكە.

زۆرجار هەڵوەرینی قژ بەهۆی تێكچوونی هۆرمۆنەكان دروست دەبێت كاتێك باردۆخی دەروونی ناجیگر دەبێت و یاخود بەهۆی كەموكوڕی لەخواردن و ڤیتامینەكان. بۆیە ئەم رێگایە باشترین چارەسەرە بۆ بەخشێنەوەی هێز بە تاڵە مووەكانی سەر،لەرێگای بەكارهێنانی هێلكە بۆ چارەسەر كردنی وەستانی درێژ بوونی قژ و هەڵەوەرینی بەكاردێت بەپرۆتینی سروشتی ناسراوە، یەك یان دوو هێلكە بەگوێرەی درێژی قژەكە، لە پێستی سەر دەدرێت و تاڵە مووەكانی قژی بەتەواوی پێ چەوردەكرێت و بۆ ماوەی 30 خولەك دواتر دەشەوریت بە ئاوێكی شلتین و شامبو دەشورێت.

ئەم چارەسەرە هەفتەی جارێك یان دووجار بەكاردەهێنرێت. یاخود دەتوانرێت هێلكەیەك كەوچكێك زەیتی زەیتون لەگەڵ هێلكە تێكەڵ بكرێت و لە پێستی سەر بدرێت و ماوەی 10 خوولەك مساج بۆ پێستەكە بكرێت و دواتر بەهەمان شێوە بشۆریت ئەنجامدانی ئەم چارەسەر تەنها لە هەفتەی جارێك بەسە.
Top