مۆدە و زانیاری لەسەر پرچت

مۆدە و زانیاری لەسەر پرچت
جوانی پرچت، شێوازی گرنگی دانت بۆ سەر و پرچت دەدەخات، تا لە پێش كەسانی دیكە ئەوەندە جوان و قەشەنگ دەربكەویت، دەبێ پرچت بە تەسریحەی جوان ئامادە بكەی، هەر بۆیە تا دەتوانی گرنگی بە پرچت بدە، چونكە جوانترت دەكات و كەسانی دەوروبەریشت لە جوانی قژت سەرمەست دەبن. گرنگە كچان ئەوە بزانن كە سەرەكیترین هەنگاوی قژ ئەوەیە، كە بە پێی سرووشتی پرچەكە خاوی بكەیتەوە و تەسریحەی بۆی بكەی، چونكە ئەگەر پاڵپەستۆت خستە سەر تەلەمووی پرچت، ئەوكاتە دیمەنی نەشیاو دەبێت. ئەوانەی خۆیان پرچیان خاوە، پێویستیان تەنیا بە كرێمی لوس كردن و تەڕ كردنی پرچە، وا چاكتریشە كە لە دوای پرچ شووشتن،یەكسەر كرێم لە پرچت بدەی، تا بە جوانی بیگرێت، بەڵام ئەوانەی قژیان لوول و درێژە، یان ئەوانەی پرچیان چەورە و بۆڕە، واچاكە هەفتانە دوو جار پرچیان بشۆن، هەروەها زوو زوو سەرحی بكەن، تا بە جوانی خاو ببێتەوە، بەڵام وریای ئەوە بە كاتێك پرچت شانە دەكەی، هەوڵبدە بە نەرمی شانەی بكەی، چونكە ئەگەر بەهێز واتكرد رەنگە پرچت هەڵوەرێنێت.
Top