بەهرە و توانای جەستەی ئەو منداڵە هەمووانی سەرمەست كردووە، كاتێك دوو تایەی بچووك لە قاچی دەبەستێت و خۆی ئەوەندە نزم دەكات تەنانەت بە ژێر ئوتۆمبێل و شوێنی ئەوەندە نزم دەچێ، كە ناچێتە ئەقڵی هچ كەسێك ! ئەو منداڵە ناوی (گاگان ساتیش)ە، لە وڵاتی هیندستان دەژی، ئەوەی سەیرە لە نمایشێكدا توانی بە ژێر (39) ئوتۆمبێلی تێپەڕ بێت. لەش و لاری ئەوەندە نەرمە، كە قاچی بە تەواوەتی دەكاتەوە، وەك ئەوەی پارچەیەك بێت بە دوو تایەوە، ئەو منداڵە لە پێشوودا لە یاری سكێتنگ بە توانا بووە، تا توانیویەتی ئەوەندە خۆی بچەمێنێتەوە كە بە ژێر ئوتۆمبێلدا تێپەر بێت، بەم كارە سەیرەی لە زۆربەی دەزگاكانی راگەیاندن وێنەكانی بڵاوكراوەتەوە و ئەوەی بیبینێت سەرمەست دەبێت بە جووڵە سەیرەكانی ئەو منداڵە.