ئەو چوار جۆرە ژنەی پیاوان لەدەستیان رادەكەن

ئەو چوار جۆرە ژنەی پیاوان لەدەستیان رادەكەن
گومان لەوە نییە هەموو پیاوێك بۆ هاوبەشی ژیانی ئارەزوو دەكات كچێكی نموونەی بدۆزێتەوە، هەندی جۆرە كەسایەتی هەیە لە ژنان پیاوان حەزناكەن ژیانی هاوسەرگیریان لەگەڵ پێكبهێنن ئەگەر تۆش لەو سیفەتانەت تیدایە ئەوە بەزووترین كات خۆتی لێ رزگار بكە.

1 جوانێكی رۆشنبیر نەبێت: سەرەتا بەهۆی جوانیەكەتەوە سەرسامت دەبێت و سەرنجی رادەكێشیت دواتر وردە وردە تێدەگات ئاستی بیركردنەوەت لە ئاستێكی بەرز نییە خۆی بەدوور دەگرێت ئەوەش لە رێگای دەمەقاڵی و چۆنیەتی گفتوگۆكردن روودەدات هیچ پیاوێكیش نایەوەیت ژنەكەی لە بەردەم هاوریەكانی و خەڵك شەرمەزاری بكات .

2 كچێك زۆر پێوەست بێت بەبیركردنەوە لە ژیانی هاوسەرگیری: ئەو جۆرە كچانەی پلانیان داناوە بۆ هەموو وردەكاریەكانی ژیانی هاوسەرگیری بێ ئەوەی بۆ چوونی مێردەكانیان وەرگرن تاوەكو بیریان لە ناوی منداڵەكانشیان كردۆتەوە، ئەم جۆرە هاوسەرگیریە سەرەتا ناسین دەبێت، دواتر پێوەندی نێوان ژن و پیاوەكە سارد دەبێتەوە ئەو كاتە پیاوەكە وا هەست دەكات گرینگی بە كەسایەتی ئەو نادرێت تەنها لای ئەو زوو هاوسەرگیری كردن پێوستە.

3 ئەو ژنەی ئازادی لە مێردەكەی قەدەغە بكات: پیاوان زۆر دەترسن لەو جۆرە كچانەی كە دەیانەوەی پیاوەكە تەنها گرینگی بەو بدات و هەر ئەو رۆژەی هاوسەرگیریان كرد ئیتر تەنها قسە لەگەڵ ژنەكەی بكات ودڵپیسی زۆری هەبێت و دووری بخاتەوە لە هاورێیەكانی. كچان

4 ژنێكی فەرامۆش بێت: واتە بە هەموو جۆرێك هاوسەرەكەی پشتگوێ بخات و تەنها گرینگی بەخۆی بدات، هیچ كاتێكی رۆمانسی بۆ میردەكەی تەرخان نەكات و یاخود لە هەستی پیاوەكەی فەرامۆش بكات، چونكە پیاوان حەزیان بەو ژنانەیە كە بێ قسەكردنیش لە هەستیان تێبگەن.
سەرچاوە/ thqafawe3lom
سانە سلێمان عساف
Top