ئەو خۆراكانەی پێستت وەكو كەسایتیە بەناوبانگەكان لێدەكات
December 23, 2014
رەنگا و ڕەنگ
گێزەر
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A هێز و نوێ بوونەوە بە پێست دەبخشێت وا دەكات پێستەكە هەمیشە لەوشك بوون رزگاری بێت، ئەوانەی ئارەزوویان لە خواردنی گێزەر نییە ئەتوانن ماسكی گێزەر بەكاربەهێنن بەشێوەیەك بیكولێنن لەناو ئاو دواتر كە ساردبێتەوە لە رووخساریان بدەن هەفتەی جارێك بەكاری بێنن بەسە بۆ دەركەوتنی جوانی راستەقینەی پێستەكە.
گوڵ
ئاوی گوڵ گرینگی زۆری هەیە بۆ جوانكاری پێست و یارمەتی دەدات بۆ رزگار بوون لە قڵشان، لە زۆربەی كریمەكان هەیە بە بۆ پاك كردنەوەی روخسار یاخود رۆژانە چەندجارێك بە ئاوی گوڵ روخسارتان بشۆن.
باوی
رۆنی باوی بەگرینگترین رۆن دادەنرێت بۆ جوانكردنی پێست دەتوانن رۆژانە جارێك بەكاری بێنن. یان رۆژانە چەند دانەیەك لە باوی بخورێت.
كشمیش
لەبەر ئەوەی رێژیەكی زۆر ڤیتامین A تیدایە بەكاردێت بۆ كریمی ماسك هەروەها كریمی كشمیش بۆ مساج كردنی روخساریش سودی هەیە . خواردنی كشمیش دەبێتە هۆی بەرگریكردن لە چرچو لۆچ بوونی پێستی روخسار.
معندوس
لە رەچەلەكی سەوزەواتە زۆر گرینگە بۆ تەندروستی پێست دەتوانرێت بخورێت یاخود لە ناو بكوڵێندرێت و ئاوەكەی بۆ رووخسار شوشتن بەكاربێت دەتوانریت جەستەشی پیێ بشورێت چونكە پێست نەرم دەكات.
فراولە
یارەمەتیدەرە بۆ لاناو بردنی لۆچ بوونی پێست و كردنەوەی رووخسار و بەخشینی برسیكەیەكی جوان و نەرم بە پێست، دەتوانرێت وەكو شەربت بخورێتەوە یاخود تۆزێك لە شەربەتی فراولە لە رووخسار بدرێت و بەیانیان بە ئاوی معندوس روخسار بشوریت، ئەوكاتە پێستەكە جوانیەكی گرینگ دەبخشیتە روخسارت.
سەرچاو/mbc
وەرگیرانی /سانە سلیمان عساف
