دیكۆری ماڵ، پابەندە بە دەست رەنگینی تۆوە، كە تۆش توانیت شێوازێكی جوان لە دیكۆری ماڵەكەت بە دی بكەیت، ئەو كاتە كارامەیی تۆ بەسەر كارەكانت دیار دەبێت، هەر بەشێكی دیكۆری ماڵت پێویستی بە گرنگی رۆژانە و جێی دەستی تۆ دەبێت. تا ماڵەكەت ئەوەندە خاوێن و رەنگین بێت، سەركەوتنێكە بۆت و لە بەردەم چاوی كەسانی دیكەوە، دیكۆر و جوانی ماڵەكەت لە پێشەوەی هەمووان دەبێت و پێشەنگی قەشەنگی دەگرێ، تۆش تا دەتوانی ئەو لایەنە فەرامۆش مەكە و لەبەرچاوی بگرە. ژووری چێشت بەشێكی گرنگە لە ماڵەكەت، بۆیە هەردەم بە پاكی و جوانی رایبگڕە، تا هەموو كات كەسێك ویستی بچێتە ژووری ناندنێنەكەت، دڵی پێ بكرێتەوە و بزانێت كە تۆش وەك خاتوونێك ئەو دیكۆرە جوانەت داناوە. كەرەستەكان هەر یەكە بەپێی گرنگی خۆیان لە ژووری چێشتی دابنێ، هەوڵبدە هەردەم دیمەنی ئەو ژوورە كراوە و بەرچاو و بۆن خۆش بێت. تا ئەگەر ویستت بچیتە ئەو ژوورە هەستت بۆ خواردن و خواردنەوە بچێت و نەوەك بە بینینی ئەو ژوورە بێتاقەت و بێزار بیت.