زانیومانە لە ژاپۆن باڵەخانەی وا دروست دەكرێت كە ژێرەوەی سپرینگ بێت و لە كاتی بوومەلەرزە بلەرێتەوە، مەبەستیش لەو كارە تا ئەو باڵەخانانە نەرووخێن لە كاتی بوومەلەرزەدا، بەڵام ئەمجارە لە وڵاتی كەنەدا سەیرتریان لەم باڵەخانانەی ژاپۆن دروست كردووە، ئەویش جۆرە باڵەخانەیەكە كە دەچەمێتەوە ! ئەو كارە لەلایەن ئەندازیارێكی ئەو وڵاتە بەناوی (فیكتۆر ئیرنج)ە، توانی بیرۆكەی باڵەخانەیەك ئامادە بكات كە بە چەندین جووڵەی جۆراوجۆر بچەمێتەوە، وەك ئەوەی باڵەخانەیەكی بەرز بێت، یان كەوانە و بەرەو خوارەوە بێت، بەشێكی زۆری باڵەخانەكە لە پلاستیكی نەرم دروست كردووە، تەنانەت هەندێكیشی لە كۆنكریتە، بەم دوو ماددەیە كە پلاستیك و كۆنكریتە، باڵەخانەكە دەچەمێتەوە بەرەو سەرەوە و خوارەوە.