پایسكلێك لە زێڕ!

پایسكلێك لە زێڕ!
كۆمپانیایەكی ئیتاڵی كە كاری دروست كردن و ئاوزێڕ كردنی كەرەستە و كەل و پەلی جۆراوجۆرە، بەم دواییە چەندین كەرەستەی گەورە و بچووكی لە زێڕ دروست كردووە، لە دوا هەمین كارەكانی كۆمپانیای (گۆلد جینی) پایسكلێكیان لە زێڕی عەیار (24) چێ كراوە، ئەوەی جێگەی سەیرە هەموو بەشێكی ئەو پایسكلە لە زێڕ كراوە، تەنانەت ناوەوەی تایە و ئیستۆپ و كەرەستەكانی كە كاتی لێخووڕین نامێنن، ئەوەی ئەو پایسكلەی هەبێ، ئاخۆ چۆن دەتوانێت لێبخورێت، لە داهاتووشدا نیازیان وایە كە كەرەستەی لەم جۆرە لە ئەڵماس دروست بكات. نرخی ئەو پایسلكە (3) میلۆن و (900) هەزار دۆلارە، كە دەكاتە نرخی زێڕەكە، ئەوەی بیەوێت ئەو پایسلكەی هەبێ، دەبێ لە ماڵەوەی دابنێت و لێنەخووڕێت.
Top