رێگایەكی سروشتی بۆ درێژ بوونی برژانگی چاوەكان

رێگایەكی سروشتی بۆ درێژ بوونی برژانگی چاوەكان
بەكار هێنانی مەسكارا بە بەردەوامی دەبێتە هۆی لاواز بوونی بەرژانگەكان و كەوتنی. ئەم رێگا سروشتیە بەكار بێنە بۆ دریژ بوون و پڕ بوونی برژانگەكانت ...
رۆنی باوی : ئەم روونە یارمەتیدەر بۆ درێژ بوونی بەرژانگەكانت، شەوانە پێش ئەوەی بخەوێت بە پەمۆیەك چەوری بكە بەیانی بە ئاوی شلتێن بشۆ.
رۆنی گەرچەك: تۆزێك لە رۆنی گەرچەك بە فڵچەی بەرژانگ رۆژانە دووجار چەوری بكە و بەشێوەیەكی سەیر هەست بەكاریگەریەكەی دەكەی لە ماوەیەكی كورت دەبێتە هۆی درێژ بوونی بەرژانگەكان.
پیاز: رەنگە تووشی سەر سورمان بێت كاتێك بزانی پیاز بۆ درێژ بوونی بەرژانگەكان سودی زۆرە، تەنها پارچەیەكی بچووكی پیاز لە ناو رۆنی زەیتون جێبهێلە بۆماوەیەك دواتر رۆژانە سێجار برژانگەكانی پیێ چەورەبكە بە خێرایی هەست بە جیاوازیەكە دەكەی.
ماست: ماست كاردەكات سەر رێكخستن و پربوونەوەی برژانگ، بەفڵچەیەك رۆژانە جارێك بەماست برژانگی چاوەكانت چەوربكە تا ئەو كاتەی خۆت بەتەواوی هەست بە درێژ بوونی برژانگەكانت نەكرد واز لەو رێگایە سروشتیانە مەهێنە بۆ جوانكردنی برژانگەكان.






سەرچاوە/gadyd
Top