جلە سەیرەكەی سەری ساڵ

جلە سەیرەكەی سەری ساڵ
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زایینی (2015) چەندین شتی پێشوو بەلاوە دەنرێن و شتی نوێ جێگرەوەی دەبن، وا دیارە بۆ ئەمساڵ، دیاردەیەكی تازەش دەركەوتووە كە جلی تایبەت بە سەری ساڵ ئامادە بكرێ، پێشتر زیاتر جلی سانتاكلۆز لەلایەن پیاوانەوە لەبەر دەكرا، وەك هێمایەك بۆ سەری ساڵ، بەڵام ئەمجارەیان جلێكی تایبەت لە شێوەی قات و چاكێتی پیاوانەیە، ئەو جلە وەك گوزارشتێك لە سەری ساڵ و داری كریسمس، هەموو نەخشی جلەكە لە دار و رەنگی جۆراوجۆرە، كە ئەوەش دەبێتە ناخوازترین جل و بەرگ، ئەوەی جێگەی سەمەرەیە لە ئێستاوە داواكاری بۆ ئەو جلە زۆرە، تا لە رۆژی سەری ساڵدا لەبەری بكەن و بە جلی كریسمسی رەنگاورەنگ سەری ساڵ بكەنەوە.
Top