گرانترین تاخمە ئەڵماس لە كوردستان

گرانترین تاخمە ئەڵماس لە كوردستان
جاران و ئێستاش خانمانی كورد گرنگییان بە خشڵ و بازن و ئێكسسواری جۆراوجۆر دەدا، زۆربەی خشڵی پێشوو لە زیو بوون، ئێستاش زۆربەی كچان ئارەزووی لەبەركردنی خشڵی زیو دەكەن، ئەگەرچی ئێستا باوی زێڕ و ئەڵماسە، زیاتریش لە بۆنەی تایبەت وەك: لە دایك بوون و هاوسەری دیاری تایبەت، وەك دەزانین لە كوردستان زێڕ و زیو و ئەڵماس بە دیاری، یان وەك پێویستی بۆ هاوسەری لەلایەن زاوا پێشكەش بە بووك دەكرێ، لە كوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی جیهان، چەندین جۆرە تاخمە ئەڵماس هەن، ئێستا هەندێك لە كچان و خانمان لە بری زێر و زیو، داوای ئەڵماس دەكەن تا لە رۆژی زەماوەندیان بە ئەڵماس خۆیان بڕازێننەوە. لە یەكێك لە شوێنەكانی فرۆشتنی ئەڵماس پێیان گوتین: بەهۆی ئەو پێشكەوتنەی لە كوردستاندا بەدی دەكرێ تاخمە ئەڵماسی گرانبەها لە كوردستانیش هەیە. ئەوانیش چەندین تاخمە ئەڵماسی گرانیان داناوە بۆ فرۆشتن، ئەوەشی پێڕاگەیاندین كە نرخی تاخمە ئەڵماس لە نێوان (2) تا (40) دەفتەر دەبێت، گرانی و هەرزانی ئەو نرخە پابەندە بە پێكهاتەی تاخمە ئەڵماسەكەیە، ئەوەش لە رووی كێش و جۆری ئەڵماسی بەكارهاتوو لە تاخمەكەیە، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ماوەیەك لەمەوبەر تاخمە ئەڵماسێك بە بڕی (35) دەفتەر دۆلار فرۆشراوە.
Top