پێڵاوی باوی زستانە

پێڵاوی باوی زستانە
لە وەرزی زستاندا، کۆمەڵێ جل و ئێکسسواری تازە دەرکەون، کە ھەندێکیان لە وەرزی پێشووی وەک پاییز و ھاویندا بەلاوە نرابوون، ماوەیەک لەمەوبەر باسی پووتمان کرد، کە پێڵاوی درێژە و تا سەر ئەژنۆیە، بەڵام ئەوجارەیان دێنە سەر پێڵاوی کورت و ئاسایی، بەڵام دەبێ لەگەڵ ئەو کەشەی ئێستا شیاو بێ. مۆدی پێڵاوی زستانە زیاتر لەو مۆدانە دەبێ کە پاژنەی بەرزە و زۆربەی لایەکانی داپۆشراوە، ئەوەش بۆ دوو مەبەستە، یەکەمیان: تا جلوبەرگ بکەوێتە سەر پێڵاو و بەر زەوی و تەڕبوون نەکەوێ، مەبەستی دووەمیش: تا پێی خانمان گەرم بپارێزی لە سەرمای زستانە. زۆربەی کچان حەز دەکەن کۆمەڵێک پێڵاویان ھەبێ، تەنانەت زۆربەیان لە سێ، یان چوار جووت زیاتریان ھەیە، مۆدی ئێستای پێڵاو زیاتر لە پێست و قایش دروست کراون، گرنگە کچانیش یەکێک لەو شێوازەی پێڵاوانەی زستان بۆ خۆیان دەست نیشان بکەن و لەگەڵ جلوبەرگیان رێکیان بکەن، ئەو پێڵاوانەش لە دوو شێوەن، یەکەمیان بۆ شوێنی فەرمی وەک دەوام و شوێنی کار لە پێ دەکرێن، بەشی دووەمیشیان بۆ چوونە دەرەوە و گەڕان و ماڵدا لە پێ دەکرێن.
Top