جلی ماڵەوە رازاوەتان دەکەن

جلی ماڵەوە رازاوەتان دەکەن
وەک دەزانین لەگەڵ وەرزی تازەدا، دەبێ زۆربەی کەرەستە و جلوبەرگ بگۆڕدرێت، بەتایبەت بۆ خانمان کە حەز و خولیای زۆریان بە جلەوە ھەیە، ئەگەر دەتەوێ ھەردەم بەرچاو و قەشەنگ بیت، دەبێ لە ھەموو لایەکدا گرنگی و کارامەیی خۆت بەکاربھێنێت، چونکە رەنگە بەھۆی جلێکەوە بکەویتە بەر دڵی کەسانی دەوروبەرت، ھەروەھا بۆ پاراستنی خۆت لە سەرما و سۆڵە، وا چاکە جلەکانت نایاب و پڕ بە پێستی خۆت بن، ھەموو چەشنە جلێک جێگەی بایەخت بێت، ئەگەر جلی خەوتن و شەوانە وەک نموونەیەک وەربگرین، ھەر خانمێک پێویستی بە جلێکی تایبەت بە ماڵ دەبێت، لەو کاتەی کچان و خانمان لە ماڵ دەبن، وا خۆشترە جلێکی فراوان و کراوەیان لەبەر بێت، تا بە ئارەزووی خۆیان بێن و بچن، ئەو جلەی ماڵەوەش بۆ زۆربەی کاتەکاندا لەبەر دەکرێ، تەنانەت بە جلی خەو و دانیشتن و ئیش و کاری ماڵەوەش دەبێت، ھەر بۆیە تاخمە جلێکی لە قوماش، یان تەراکسووت شیاوە بۆ ئەو مەبەستە، تۆش وەک خانمێک دەتوانی دەستە جلێکی شەوانە و خەوتن لە ماڵدا لەبەر بکەی، زیاتریش لە بیجامە و جاکێتێکی سەرەوە پێکدێت، بەمەش خۆت لە سەرما دەپارێزێت و بەو جلە ناسکە جوانتریش دەبیت.
Top