چۆن رەنگی پشتەچاو ھەڵدەبژێری !

چۆن رەنگی پشتەچاو ھەڵدەبژێری !
زۆربەی پسپۆڕان، جوانیی خانمان بە جوانیی چاویانەوە دەبەستنەوە، چونکە جوانیی چاو لە پێشەوەی سەرنج و تێڕوانیندایە، ئەگەر کچێک چاوەکانی مەست و قەشەنگ بن، ئیدی کەسانی دەوروبەر بە وێڵی سەرنجی چاوەکانی ئەو خانمە دەدەن، ھەر بۆیە وا باشە کچان جوانیی چاویان فەرامۆش نەکەن، ھەمیشە بە دوای جوانکردن و ماکیاژی تازە و رێگەی تازە بن، تا چاوەکانیان وەک ئەستێرە بگەشێتەوە. یەکێک لە رێگەچارانەی کە چاو ھەردەم گەش دەکەن، ئەویش دانانی سێبەری پشت چاوە، کە کچان دەتوانن بە رەنگکردنی پشتەسەری چاویان بەو ئەنجامە بگەن و لە جوانترین مۆدەدا ھاوێنەیەک لە رەنگی پشتە چاو لە رووخساریان بەدی بکەن، پشتە چاو پێویستی بە ھەڵبژاردن و دانسقە لە نێوان رەنگی چاو و ئەو رەنگەی ھەیە کە بۆ پشت چاو ھەڵدەبژێردرێت، کچانیش دەتوانن بە پێی ئەو زانیارییانە رەنگی پشتەچاویان ھەڵبژێرن:
- ئەوانەی رەنگی چاویان شینە، دەتوانن رەنگەکانی: رەش، رەساسی، شین، پەمەیی، سپی و قاوەیی لە پشت چاویان بدەن.
- ئەوانەی رەنگی چاویان سەوزە، یان زەردە (کاڵ)، دەتوانن رەنگی پشتە چاویان ئەوانە بێت: بێجی، برۆنزی، سپی و سەوز.
- ئەوانەی رەنگی چاویان قاوەیی تۆخ و رەشە، دەبێ رەنگی پشتەچاویان لە رەنگەکانی: بێجی، زێڕی سپی، پڕتەقاڵی بێت.
Top