سەیر ترین جۆری دابەزاندنی كێش بەسەیر كردنی فیملی ترسناك

سەیر ترین جۆری دابەزاندنی كێش بەسەیر كردنی فیملی ترسناك
لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی وستمنستەری بەریتانی رایانگیاند سەیركردنی فیلمی ترسناك بەقەد نیو كاتژمێر بە پیێ رۆشتن كالۆری دەستوێنێت،لێكۆلێنەرەكان هەستان بەچاودیری كردنی ئەو كەسانەی كە سەیری فیلمی ترسناك دەكەن بەگرتنی هێلكاری و لیدانی دڵی و چەندیەتی ئۆكسدین و دوائۆكیسیدی كاربۆرن بۆیان دەركەوت سەیركردنی فیلمی ترسناك لە نیو كاتژمێر دەبێتە هۆی سوتاندنی 113 كالۆری كە ئەم رێژە كالۆریە بە نیو كاتژمیر رۆشتن بەپیێ دەسوتێت.
دكتۆر ریتشارد ماكینزی پسپۆری رێكخستنی خۆراك لە زانكۆی بەریتانی رایگەیاند ئەو كەسانەی لە لێكۆلێنەوەكان بوون دابەزاندنی كالۆریان بە گویرەی جۆری ترسناكی فیلمەكە دەگورا، بۆ نموونە كەسی یەكەم لە دیار سەیر كردنی فیلمی "The Shining" توانی 184 كالۆری بە سوتێنت كە ئەكتەری سەرەكی جاك نیكلسۆنە بەرەگەز خەڵكی ئەمریكایە كەسی دووەم سەیری فیلمی "Jaws" توانی 161 كالۆری بەسوتێنت كە دەرهێنەری بەناوبانكی ستیفن سبلیرغە كەسی سیەم سەیری فیلمی "The Exorcist" 158 كالۆری سوتاندوە كە ئەكتەری سەرەكی ماكس فۆن ساید رۆڵی تیدا گیراوە. هەروەها دكتۆر ریتشاری ماكینزی ئاماژەی كرد كە بەهۆی دڵەراوكی و ترسە دەبێتە هۆی دەردانی مادە ئەردینالین و كەم بوونەوەی ئارەزووی خۆراك و سوتاندنی چەوری و باشتر كردنی هەرسی خۆراك.






سەرچاوە/mbc
Top