مۆدە جلی زستانە

مۆدە جلی زستانە
ئێستا چەندین چەشنی جۆراوجۆری مۆد و ستایلی جل و بەرگ هەن، هەموو ئەو جۆرە شێوازانە، وا لە كچان و خانمان دەكەن كە دوو دڵ دەبن لە هەڵبژاردنی یەكێك لەو جلانە، تا بۆ چوونە سەر كار یان دەرچوون و گەڕان لەبەریان بكەن. زۆربەی كچان كە زیاتر لە كەنتۆڕە جلێكیان هەیە، بەڵام كاتێك بیانەوێ جلێك پۆشتە بكەن، گلەیی دەكەن و سەر لێ شێواو دەبن كە كامە جل شیاوە لەبەری بكات، پسپۆرانی جل و بەرگی فەڕەنسی توانیویانە ئەو گرفتە بۆ كچان چارەسەر بكەن، ئەوانیش هەڵساون بە دانانی كۆمەڵێك دەستە جلی گونجاو لەگەڵ یەك لە رەنگ و شێوە و ستایلدا، تا خانمان بتوانن بە ئاسانی یەكێك لەو جلانە هەڵبژێرن و لەبەریان بكەن. لە مۆدی تازەی پسپۆرانی فەڕەنسیدا، بایەخیان بە جلی دروست كراو لە قوماش داوە، كە وەك جلێكی نەرم و گەرم لەو وەرزەدا لەبەر بكرێت، زیاتریش گرنگیان بە پانتۆڵی قوماش داوە، چونكە ئەو جلە لەگەڵ زۆربەی جلی دیكەدا دەگونجێت لەبەر بكرێت، بۆ جلی بەشی سەرەوەش، وایان پێ باشە كە جلی لە خووری لەبەر بكرێت، وەك بلووز و فانیلە و بۆدی، ئەگەر بۆت كرا لەسەرەوەی ئەو جلانەی سەرەوە چاكێتێكی كورتیش لەبەر بكەی، بێگومان جوانتر و بەرچاوتر دەردەكەویت لەبەر چاوی هاوڕێكانت و لە نێو كچاندا بە پۆشاكێكی جوان و رازاوە دەبینرێت.
Top