دروست بوونی پەلكە زێرینە بریتییە لە كردارێكی سروشتی فیزیایی لە ئەنجامی شكانەوەی تیشكی خۆرەوە دەبێت كاتێك بە ناو دلۆپەئاوەكان تێپەردەبێت، ئەوەش لە ئەنجامی شی بوونەوەی رەنگە سپیەكەی تیشكی خۆرە كە بە ناو دلۆپە ئاوەكان پێدەپەرێت دەبێتەوە ئەو حەوت رەنكە بەپێی درێژی شەپۆلەكانیان لە زۆرترین درێژی شەپۆل كە رەنگی سوورە بۆ كورتترین درێژی شەپۆل كە رەنگی ئەرخەوانیە، ریزبەندی رەنگەكانیش بەم شێوەیە سوور ، پرتەقاڵی،زەرد، سەوز، رەساسی،شین، ئەرخەوانی. لە ئەنجامی ئەو گۆڕانە خێرایانەی لە كەش و هەوای كوردستان روویدا بە شێوەیەك كە لەشێوەیەكی خێرا باران دەباری و پاشان زۆر بە خێرا تیشكی خۆر بە دیار دەكەوتەوە ئەوە بووە هۆی دروست بوونی پەلكەزێرینەی زۆر بە شێوەیەك لە زۆر شوێن بۆ ماوەیەكی زۆر دەبینراو دەمایەوە، ئەوەی شایەنی باسە بینینی ئەو دیمەنە رەنگاو رەنگانە لە ئاسمان و ریزبوونی بەم شێوە سەرەنج راكێش و جوانە دەبێتە نیشاندانی سیمایەكی جوان.