رایەخی گوڵدار!

رایەخی گوڵدار!
لەلاتان سەیر نەبێت ئەگەر رۆژێك بە شوێنێكدا تێپەڕی و گەورەترین رایەخت بەرچاو كەوت، كە ئەوەندە گەورە بوو جێگەی هەزاران كەسی لەسەردا جێ ببێتەوە، چونكە بەم دواییە لە شاری برۆكسلی پایتەختی بەلژیكا توانییان گەورەترین رایەخ لە گوڵ دروست بكەن. نزیكەی (100) كرێكار كاری تێدا كردووە، هەروەها (750) هەزار گوڵیان بەكارهێناوە بۆ دروست كردنی، ئەم گوڵ رایەخە رووبەرەكەی دەگاتە (1800) مەتر دووجا، هەروەها درێژیشی (77) مەترە و پانیەكەشی (25) مەتر دەبێت، وەك لە وێنەكاندا دەبینن چۆن رایەخێكی گوڵداریان لە ناوەڕاستی شوێنێكی گشتی داناوە، بە سەدەها گەشتیار و خەڵكی ئەو وڵاتە لە سەیركردنی تێر نابن.
Top