دوو ماسك بۆ جوانكردنی روخسارت
December 1, 2014
رەنگا و ڕەنگ
- ماسكی تەماتە و هەنگوین : خانمان دەتوانن سوود لە بەروبوومی سرووشتی وەربگرن بۆ جوانی پێستیان، بە تایبەت پێستی دەم و چاو، كەوچێك لە دۆشاوی تەماتە بهێنە، لەگەڵ هەنگوین تێكەڵی یەكتریان بكە، دواتر بە جوانی تێكەڵیان بكە كە وەك هەویرێكی نەرمی لێ دەرچێت، پاشان ئەو هەویرە بخە سەر دەم و چاوت، واچاكە پارچە خەیارێك لەسەر هەردوو چاوت دابنێ و چونكە چرچ و لۆچی دەوروبەری چاو ناهێڵێت، ئەو شلە هەویرە بۆ ماوەی (30) خولەك لەسەر دەم و چاوت بمێنێتەوە و پاشان دەم و چاوت جوان بشۆ، ئەو كارە با هەفتەی (2) جار بێت و دوای مانگێك دەزانی پێستی دەم و چاوت چەندە ناسك و جوانی لێهاتووە.
