بزانە کەلووەکەت چیت پێ دەڵێت !

بزانە کەلووەکەت چیت پێ دەڵێت !
كاوڕ
گرفتەكان چارەسەر دەكەیت‌و هەست بە چالاكییەكی زۆر دەكەیت، لەهەمان كاتیشدا توانات لەتێگەیشتنی رووداوەكانی دەوروبەر زیاد دەبێـت.
گا
ئەوەندە بیر لە هاوڕێ‌ كۆنەكانت مەكەوە، ئێستا تۆ هاوڕێی نوێت پەیدا كردووە، پێویستە گرنگی بەهاوڕێ‌ نوێكانت بدەیت، چونكە ئەوان تۆیان خۆش دەوێ‌.
جمك
رەنگە دڵت بە ئاراستەیەكی دیكە لێبدت، یاخود ئارەزووی رابواردن‌و خۆشی‌و شادی دەكەیت، هەروەها هەست بەئازادی‌و سەربەستی زیاتر دەكەیت.
قرژاڵ
كەوان ئارام لەو بە بارودۆخی ژیانتدا بچۆرەوە، شتەكان ئەوەندە گەورە مەكەو پەلەشت نەبێت لەگەیشتن بەهیواو ئاواتەكانت .
شێر
بەدوای پڕۆژەی گوماناوی مەكەوە، هەر كارێكی بەرەو رووتی دەكەنەوەلێی دڵنیابە ئینجا جێەبەجێی بكە، ئەگینا لەوانەیە تووشی زیان ببیت.
گوڵەگەنم
رووداوەكان دڵت خۆش دەكەن، ئاسۆی سۆزداریشت دەگەشیچتەوە بەخت لەكاروبارەكان هاوكاریت دەكات، گۆڕانكاریش لەبەرنامەی ژیانت دەكەیت.
شایان
لەپەیوەندی سۆزداری وریابەو ئاگاداری خۆتبە، لەاونەیە لێكدابڕان‌و یان ناكۆكییەك سەرهەڵبدات كەببێتە هۆی دڵەڕاوكێت.
دووپشك
لە پەیوەندیەكانت چارەسەری هەندێك ناكۆكی و كێشە دەكەیت، گەشتێك دەكەیت یاخود بەشداری چالاكیەك دەكەیت و فشارەكانیش كەم دەبنەوە.
كەوان
هەست بە دڵتوندی‌و ناڕەحەتی دەكیەت، سەبارەت بە خزمێك یان دۆستێك پەرێشان دەبیت‌و دەكەویتە دڵەڕاوكێ‌، باری سۆزداریشت زۆر باش نابێت.
گیسك
دەستكەوتەكانت باشتر دەبن‌و هەست بە جموجۆڵی زیاتر دەكەیت، لەوانەیە ژیانی سۆزداری وات لێبكات كە هەست بە شادی‌و كامەرانی زۆرتر بكەیت.
گۆزە
بەساتێكی دژواردا تێپەڕدەبیت‌و هەست بە دڵەڕاوكێ‌ دەكەیت، رەنگە لەگەڵ خۆشەویستەكەتدا رووبەڕوو ببیتەوە یان كۆسپێك بیتە بەردەم.
نەهەنگ
لەبواری سۆزدارییەوە كەمێك نائومێد دەبیت‌و هەست دەكەیت لەیەكگەیشتن لەبواری كۆمەڵایەتی‌و خێزانییەوە ئاسان نییەو لەدڵڕاوكێیدا دەژیت.
Top