ئەگەر جارێك بە دیار یاری تۆپی دانیشتبوون و لەناو یاریگادا نمایشكارێكی جوانتان بینی، لەلاتان ئاسایی بێت و چونكە ئەوەش هاتە كایەوە، دوای رەزامەندی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەسەر بەشداری كردنی خانمە نمایشكاری وڵاتەكەیان كە (كلۆدیا رۆمانی)یە، تا ببێتە ناوبژیوانێك لە نێو یارێگادا، بە جوانترین و سەرنج راكێشترین جلەكانی بەشداری بكات، كلۆدیا، لەش و لارێكی جوانی هەیە، لەگەڵ دوو چاوی گەورە و بە بریقە، ئەگەر لە ناو یاریگادا بێت و بچێت، خۆ یاریزانان لەبەر جوانی ئەو خانمە ناتوانن یارییش بكەن، كلۆدیا دەڵێ : هەستێكی خۆشە لە ناو ئەو كۆمەڵە یاریزانە بم و منیش كۆنترۆڵ و ناوبژیوانیان بكەم، ئەمەش خەونی منداڵمە و ئێستا هاتە دێ، ئیدی (22) پیاو لە ژێر فیكەم دەبن و بە جوانیشم سەرمەستیان دەكەم.