هەر كەسێك بە پێی خواست و ویستی خۆی جل و بەرگ لەبەر دەكات، هەندێك حەزی بە جلی كورتە، هەندێك دەڵێن جلی درێژ جوانترە، ئەوانە چەندین بیر و ڕای جۆراوجۆرن كە لە نێوان خانمان باس و خواسی لێوە دەكرێ، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە چ جۆرە جلێك لەبەر دەكەی، دەبی بزانی كامە جل لەگەڵ شێوەی لەش و لارت گونجاوە، دەبێ ئاگاداری ئەوەش بیت كە هەندێك لە جل هەن، بۆ تۆ نەكراوە و تۆش لەبەریان دەكەیت، كەواتە هەڵەكانت بزانە و جلی شیاو و بەپێی قەبارە و پێستی خۆت لەبەر بكە. جلی ئەو وەرزە زیاتر لە جلی گەرم دەچێ، هەندێكیش حەز بەو جۆرە جلانە ناكەن، كە زیاتر جلی قورسە و كچان و خانمان بێزار دەكات، بۆیە دەتوانی مۆدەی جلی كاسواڵ هەڵبژێری، كە ئەو جلە فراوان و خۆشە بۆ لەبەر كردن، هەروەها دیمەنی جوان و سەنگینە. ئەو جلە كاسواڵە پێكهاتووە لە كۆلۆن، یان ستریجێكی سادە، لەگەڵ چاكێتێك لەبەر دەكرێ، هەروەها ئەگەر بلووزێكی جوانیش لەگەڵ چاكێتەكە دابنیێ، لەبەرت رازاوەتر دەبێت.