ملپێچی جوان و بەسوود

ملپێچی جوان و بەسوود
بەرەو وەرزی سەرما و سۆڵە رێگەمان گرتەبەر، ئیدی دەبێ لە مەودوا گرنگی تایبەت بە جلوبەرگ و كەرەستە و ماكیاژ و كەلوپەلەكانمان بدەین، چونكە لەگەڵ گۆڕانی كەش و هەوادا، دەبێ خانمان وریای ئەو لایەنانەی سەرەوە بن كە باسمان كرد، تا بتوانن خۆیان لەگەڵ وەرزی تازەدا بگونجێنن.
زۆربەی كچان حەز بە وەرزی سەرما و سۆڵ و باران دەكەن، بەڵام لە هەمان كاتیش ئەو ساردییە زیانیان پێدەگەیەنێت، چونكە هەر سەرمایە خانمان و كچان تووشی نەخۆشی و وشكبوونی پێست و تێكدانی ماكیاژ دەكات، بۆ هەر گرفتێكیش چارەسەری دۆزراوەتەوە كە هەم بۆ لایەنی تەندروستی باشە، هەمیش وەك ئامرازێكی جوانكاری بەكاردەهێنرێت. بۆ پاراستنی مل و بەرۆكت لە وەرزی سەرما و هەوای سارد، وا باشە ملپێچ لە مل بكەی، كە جگە لەوەی سوودی هەیە بۆ خۆ پاراستن لە سەرما، هەروەها مۆدەیەكی جوانیشە تا بەسەر مل و شانەوە نازی پێوە بكەی، ملپێچ چەندین جۆری هەیە كە جیاوازە لە شێوە و نەخش و ستایلدا، بەڵام مەرجە كە بزانی چ جۆرە رەنگێكی ملپێچ هەڵدەبژێری و لەگەڵ جلەكانت هاوڕەنگیان دەكەی.
Top