درێژترین پەیوەندی تەلەفۆنی لە جیھاندا

درێژترین پەیوەندی تەلەفۆنی لە جیھاندا
درێژترین پەیوەندی تەلەفۆنی لە جیھاندا
دوو ھاووڵاتی رۆمانی بەناوەکانی ئالن بوباو ئەندریا دراگوی، دەیانەوێت لەچوارچێوەی ریکلامێک بۆ مۆبایلی فۆدافۆن، درێژترین پەیوەندی تەلەفۆنی لە جیھاندا ئەنجامبدەن.
ئەو دوو ھاووڵاتییە بۆ ئەوەی ناویان بچێتە کتێبی گینسەوە پێویستە بێ پچڕان بۆماوەی ٥٤ کاتژمێرو ٥ خولەک قسە بکەن.
ئالن لە یەکێک لە بنکەکانی فۆدافۆن لە بۆخارستی پایتەختی رۆمانیاوە قسە لەگەڵ ئەندریا دەکات لە شوێنی دانیشتنی خۆی لە شاری تیمیسورا، ئەم دوانە لە ھەوڵی ئەوەدان زۆرترین بابەت باس بکەن بۆ کوشتنی ئەو کاتە زۆرە.
ھاوکات خەڵکی دەتوانێت راستەوخۆ ئەو دوانە ببینن کە قسە ئەکەن و بابەتیان پێبدەن بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکەن.
Top