كراسی كوردی وەك بەدلەی بووك

كراسی كوردی وەك بەدلەی بووك
كراسەكان وەك جلێكی شایستە بە هەر جۆرە مۆدەیەك بن ئەو مۆدەیەش بە مۆدەی (ئەرمانە) ناسراوە، كاریگەیان دەبێ بۆ دەرخستنی شێوازی جوانی جەستەوە، ئەمەش لە كاتێكدا چەندین مۆدەی كراس هەن، بەڵام هەریەكەیان بۆ كات و شوێنێك بەسوودە و شیاوی جوانییەكی تایبەتە، لێرەدا دەكرێ ئاماژە بۆ گرنگی و جوانی كراسە كوردییەكانەوە بكەین، كراسی كوردی بەپێ ئەو كراوەیی و بوونی تەڵ و پۆڵی هەیە، بۆیە وەك كراسێكی رازاوە دەبێ، هەروەها سوود وەرگرتن لە كراسی كوردی كە لە شێوەی كراسی بووك دەچێ، هەنگاوێكی گرنگە بۆ جوانیت، ئەو شێوازە لە كراسە كوردییە، بەكاردەهێنرێ بۆ رۆژی ئاهەنگ، واتە ببێتە جلی بووك، كە رەنگێكی سپی و جوانی هەیە، لەگەڵ ئەو جۆرە نەخشانەی لەسەر سینگ و پێشەوەی كراسەكە بەدی دەكرێ، لەگەڵ ئەوەی كراسێكی كوردییە، بەڵام دەتوانین لە جێگەی بەدلەكانی بووكەوە بەكاریبهێنن و بێگومان جوانی زیاتر دەبێ، ئەو خانمەی دەیپۆشێت وەك شازادەیەكی كورد دەردەكەوێ و دەبێتە بەدلەیەكی جوانەوە، با لێرەوە سوود لەم كراسە كوردییە وەربگرین كە وەك بەدلەی بووك دابنرێ و لە رۆژی ئاهەنگدا بپۆشرێ.





Top