جوانترین عەزییەكانی بوكێنی بۆ بەهار بە ستایلی حۆری

جوانترین عەزییەكانی بوكێنی بۆ بەهار بە ستایلی حۆری

عەزیی حۆریی ڕاستەقینە لە بەشی سنگ، كەمەر و حەوزدا تەسكە، بەرلەوەی لە ئاستی ئەژنۆ یان خوار ئەژنۆوە بە شێوەیەكی بەرچاو پان ببێتەوە. ئەم هێڵانە تایبەتمەندیی ئەم عەزییەن كە چەماوەكانی بەشی سەرەوەی جەستە دەردەخەن و لە هەمان كاتدا جووڵەیەكی نەرم لە بەشی خوارەوەدا دەستەبەر دەكەن.

ئەو خاڵەی كە لێیەوە پانبوونەوەكە دەست پێ دەكات (لە حەوزەوە یان سەرووی ئەژنۆكان) زۆر گرنگە. دیزاینە كلاسیكییەكانی «حۆری» لە ئاستی ئەژنۆدا پان دەبنەوە، لە كاتێكدا مۆدێلەكانی ترومپێت (Trumpet) زیاتر لە ناوەڕاستی ڕانەوە پان دەبنەوە. ئەم جیاوازییە كار دەكاتە سەر هاوسەنگی بینین و ئاسانیی جوڵە؛ پانبوونەوەی نزم شێوەیەكی سەرنجڕاكێشتر دەبەخشێت، بەڵام جووڵە بە شێوەیەكی بەرچاو سنووردار دەكات.

عەزیی حۆری بۆ یەكەمجار لە كۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا، بەتایبەت لە ساڵی ١٨٧٧دا دەركەوت، كاتێك مۆدێل لە قەبارە و ستایلی پانەوە گۆڕدرا بۆ مۆدێلی نووساو بە جەستەوە، لەو سەردەمەدا ژنان توندكـــــــــــەرەوە (مشد)یان دەپۆشی كە دەوروبەری حەوزی دەگرتەوە، ئەمەش جووڵەی كەم دەكردنەوە و ناچاری دەكردن لەكاتی ڕۆیشتندا هەنگاوی بچووك بنێن.

Top