یاسا، مافەكانی ژن لەدوای جیابوونەوە چییە؟
April 19, 2026
رەنگا و ڕەنگ
لە یاسادا چەندین ماف بۆ ئافرەتان دانراون، كاتێك بە بێ داواكاری خۆی لە هاوسەری جیا دەبێتەوە، بەم شێوەیەن:
1- نەفەقەی ڕابردوو گەر پێشتر نەفەقەی نەكێشرابێت.
2- زێڕ و كەلوپەلی ناوماڵ (ئەو كەلوپەلانەی بە پارەی خۆی كڕابن یان بەدیاری بۆی كڕابێت).
3- نەفەقەی ماوەی عیدە.
4- مارەییە پاشەكییەكەی.
5- مافی دایەنیكردنی منداڵەكانی (دایەنی) و كرێی دایەنی و كرێی شیرپێدان.
6- قەرەبووی تەڵاقی تەعەسوفی (تەڵاقی ناڕەوا).
