بۆماوەی چەندین ساڵە باوكی خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی (بیۆنسی) خۆی سەرپەرشتی كارەكانی دەكرد، وەك بەڕێوەبەری كارەكانی بوو، دوای ئەوەی بیۆنسی هەستی بە ناڕەحەتی دەكرد كە باوكی هەردەم لەگەڵیەتی لە گشت شوێن و كاتەكاندا، بۆیە بڕیاری دا باوكی دەربكات لە پۆستی بەڕێوەبەری كارەكانی، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوە دا، كە هەردەم باوكی خۆشدەوێ، بەڵام ئەو بڕیارەی بە پێویست دەزانی و هۆكاری ئەو لادانەی باوكم لە پۆستەكە، بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە كە جێگەی نیگەرانی منن، لەلایەن خۆشییەوە ئامادەیی دەربڕی بۆ ئەوەی پێوەندی نێوان خۆی و باوكی، وەك باوك و كچێك بن نەوەك هونەرمەند و بەڕێوەبەری كار، كە پێشتر ئەو هەستە لەبیر كرابوو لەلایەن هەردووكیان كە باوك و كچن.