ئەمریكا ناوی ئێرانی لەلیستی پشتیوانیكارانی تیرۆر هێشتەوە

ئەمریكا ناوی ئێرانی لەلیستی پشتیوانیكارانی تیرۆر هێشتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لەئێستادا داعش ئەو مەترسییەی نەماوە كە پێشتر هەیبووە. هاوكات ئێران – سوریا و سۆدانی لەلیستی وڵاتانی پشتیوانكار لەتیرۆر هێشتەوەو ناوی كوباشی لەو لیستەدا دەردەهێنا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی تیرۆر لەجیهاندا بڵاوكردەوە كە تیایدا هەریەك لە حزبوڵای لوبنانی و بزوتنەوەی حەماس-ی فەلەستینی لە لیستی تیرۆردا ناویان هاتووە.

لەبارەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، داعش ئەو مەترسییەی نەماوە كەلەپێشتردا هەیبووەو لەئێستادا توانای هێرشكردنی نەماوە.
Top