نوێنهرى ههرێم له برۆكسل: یهكێتى ئهوروپا هاوكارى ههرێمى كوردستان دهكات
له كۆبوونهوهی دوێنێی یهكێتیی ئهورووپا له برۆكسل، وڵاتانی ئەندام له یهكێتییهكه، بڕیاریاندا لە داھاتوویەکی نزیکدا، میكانیزمێك بدۆزنهوه بۆ چۆنیهتیی هاوكاریكردنی ههرێمی كوردستان و عێراق له رووی داراییهوه.
لهو بارهیهوه، (دلاوەر خالید) نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ: پرسی ھاوکاریكردنی ھەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجارە لە کۆبوونەوەی فەرمیی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپادا باس دەکرێ و ئەمەش لە دوو رووهوە گرینگە، یەکەمیان، ئەو بڕیارە دەیسەلمێنێت پرسی ھاوكاریکردنی کوردستان، چووەتە ئەجێندای سیاسیی یەکێتییەکە و دووەمیشیان: لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ھەریەک لە بانکی نێودەوڵەتی و سندووقی دراوی نێودەوڵەتی قەرز دەدەنە عێراق و ھەرێمی کوردستان، ئەوەش بەو مانایە دێ یەکێتیی ئەورووپا پشتگیریی پێدانی قەرز بە ھەرێمی کوردستان لە لایەن ئەو دوو ڕێکخراوەوە دەکات.
