ده‌زگای زانیاری سنه: چه‌ندین گروپی سه‌ر به‌داعشمان له‌ناوبردووه
سه‌رۆكی گشتی ده‌زگای زانیاریی پارێزگای سنه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "له‌پارێزگای سنه چه‌ندین گرووپی تیرۆریستی ته‌كفیری سه‌ر به‌ڕێكخراوی داعش دوای ناسینیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌زگای زانیارییه‌وه له‌نابردووه".
به‌پێی ماڵپه‌ڕی (مێهر)ی حكومه‌ت، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌زگای زانیاری كه له‌نێو راپۆرته‌كه‌دا ناوی نه‌هاتووه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌داوه كه‌ئه‌و گرووپانه كه‌ی‌و له‌كوێی پارێزگای سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون یان له‌ناوبراون.
ماڵپه‌ڕه‌كانی نزیك له‌سوپای قودس كه‌وه‌كوو بازوی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی سوپای پاسداران ئه‌ژمارده‌كرێن، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و هه‌واڵه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئاسۆ ساڵح، چالاكی سیاسی كورد له‌وباره‌وه وت "ئه‌مه هێمایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌هێزه‌كانی سوپای قودس له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا به‌شدارییان كردبێت، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره كه له‌نێوخۆی ئێران چالاكی ده‌كه‌ن‌و به‌مشێوه‌یه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی چه‌ندین ناوه‌ندی ئه‌منی وه‌كو ده‌زگای زانیاری سوپای پاسداران، هێزه ئینتزامییه‌كان... له‌مه‌و به‌دوا سوپای قودسیش له‌كوردستان گوشاره‌كان بۆ سه‌ر چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگی كورد ده‌ستپێده‌كات".
سه‌رۆكی گشتیی ده‌زگای زانیاری پارێزگای سنه له‌كۆتایی وته‌كانیدا باسی له‌وه كردووه كه‌ئه‌مڕۆ له‌دۆخێكداین كه‌ده‌زگای زانیاری هه‌موو وڵاتانی رۆژئاوایی له‌ناوچه‌كه‌دا "هه‌وڵده‌ده‌ن نێوخۆی ئێران به‌ره‌و نائارامی ببه‌ن"، بۆیه داوای له‌خه‌ڵك‌و میدیاكان كردووه كه له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هاوكاریان بن.
