بیناڵی یڵدرم ناوی وەزیرانی حکوومەتی نوێی تورکیا ئاشکرا دەکات
بیناڵی یڵدرم، سەرۆکی گشتیی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری وڵات و سەرۆک وەزیرانی نوێی تورکیا، لیستی ناوی وەزیرەکانی کابینەی 65ـی حکوومەتی تورکیای بڵاو کردەوە، کە تێیدا پێنج جێگر بۆ سەرۆک وەزیران دیاری کراوە و لە 21 وەزارەتیش پێک دێت.
بیناڵی یڵدرم ئاماژەی بەوە کردووە، کە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رەزامەندیی لەسەر وەرگرتنی پۆستی ئەو وەزارەتانە لەلایەن ئەو وەزیرانەوە دەربڕیوە.
رۆژی 22ـی ئایاری 2016، یڵدرم لە کۆنگرەی نائاسایی ئاکەپە وەک سەرۆکی حزب هەلبژێردرا و رەجەب تەییب ئەردۆغانیش بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی تورکیا، رایسپارد.
ناوی ئەندامانی کابینەی نوێی حکوومەتی تورکیا:
سەرۆک وەزیران.. بیناڵی یڵدرم
جێگری سەرۆکوەزیران: نومان کورتوڵموش
جێگری سەرۆکوەزیران: مەھمەت شیمشێک
جێگری سەرۆکوەزیران: نورەدین جانیکلی
جێگری سەرۆکوەزیران: یڵدرم توغروڵ تورکیش
جێگری سەرۆکوەزیران: وەیسی کایناک
وەزیری داد: بەکیر بۆزداغ
وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی: فاتیمە بەتول سایان کایا
وەزیری ئەورووپا: عومەر چەلیک
وەزیری زانست و تەکنەلۆژیا: فاروک ئۆزلو
وەزیری کاروبار و کاروباری کۆمەڵایەتی: سولەیمان سۆیلو
وەزیری خۆراک و کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی: فاروق چەلیک
وەزیری گومرک و بازرگانی: بولەنت توفەنکچی
وەزیری ناوخۆ: ئەفکان ئاڵا
وەزیری گەشەپێدان: لوتفی ئەلوان
وەزیری کولتوور و گەشتیاری: نابی ئاڤجی
وەزیری دارایی: ناجی ئاغباڵ
وەزیری پەروەردە: عیسمەت یڵماز
وەزیری بەرگری: فیکری ئیشیک
وەزیری دارستان و کاروباری ئاو: ڤەیسەل ئێرۆغڵو
وەزیری تەندروستی: رەجەب ئاکداغ
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی: ئەحمەد ئارسڵان
وەزیری ژینگە و شارسازی: مەھمەت ئۆزھاسەکی
وەزیری دەرەوە: مەولوود چاوشئۆغڵو
وەزیری ئابووریی: نیھاد زەیبەکچی
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان: بەرات ئاڵبایراک
وەزیری وەرزش و لاوان: ئاکیف چاغاتای کڵچ
باسنيوز
