سه‌رۆك وه‌زیرانه تازه‌كه‌ی توركیا نایه‌وێ له‌گه‌ڵ هاكان فیدان كار بكات
رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت) له هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه بیناڵی زۆر رقی له فیدانه، چونكه ئه‌و كاته‌ی ئه‌ردۆگان پۆستی سه‌رۆكی ئاكپارتی به‌جێهێشت و ئه‌حمه‌د داودئۆغلو هاته شوێنه‌كه‌ی، فیدان نه‌یهێشتووه بیناڵی پۆستی سه‌رۆكی ئاكپارتی وه‌ربگرێ.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه مانگێك به‌ر له ئێستە، وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی بیناڵی له رۆژنامه‌كان بڵاوكرایه‌وه، به‌وه‌ی له شوێنێكی ئه‌وروپا خه‌ریكی قوماركردنه، هه‌روه‌ها زاواكه‌شی خه‌ریكی مه‌ی خواردنه‌وه‌یه، بیناڵی پێی وایه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان ده‌ستی هاكان فیدانی له پشت بووە.
به‌ڵام جێگه نه‌كردنه‌وه‌ی فیدان له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، ئه‌ردۆگان ئه‌سته‌مه رێگه بدات بیناڵی فیدان دوور بخاته‌وه. چونكه مه‌ترسی ئەوەی لێ هه‌یه كە بچێته پاڵ تۆراوه‌كانی نێو ئاكپارتی و به‌یه‌كه‌وه پارتێكی تازه دابمه‌زرێنن.
باس‌نیوز
