ئەمریکا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییانی لە تورکیا

ئەمریکا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییانی لە تورکیا
باڵیۆزخانوی ویلایەتە یەکگرەتووەکانی ئەمریکا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییانی خۆی لە تورکیا و ئاگاداریان دەکاتەوە، کە لە مەترسیی هێرشی تیرۆریستی خۆیان بپارێزن.

میدیا تورکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە پۆلیسی تورکیا هەر 81 پارێزگاکەی وڵاتەکەی ئاگادار کردووەتە لە مەترسیی ”هێرشی تیرۆریسیتی“ی چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

ئەم هۆشدارییەیەی پۆلیسی تورکیا و باڵـیۆزخانەی ئەمریکا بۆ رۆژی پێنجشەممە 19ـی ئایارە، کە رۆژی وەرزش و لاوانە و تێیدا رێکخراوەکانی لاوان ئاهەنگ دەگێڕن و سەردانی مەزاری مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەری کۆماری تورکیا دەکەن.

پۆلیسی تورکیا هەروەها رایگەیاندووە، کە پەکەکە و داعش بەردەوام لەو رۆژانەی ئاهەنگ و بۆنەیەکیان تێدا ئەنجام دەدرێت، ”هێرشی تیرۆریستی دەکەن و تەقینەوە ئەنجام دەدەن“.








باسنيوز
Top