فینله‌ندا، به ملیۆنێك یۆرۆ به‌شداریی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگارکراوه‌کانی عێراق ده‌کات
(لیونیتا تیوڤاکا) وه‌زیری بازرگانی و په‌ره‌پێدانی فینله‌ندا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی له ڕێگای (یوئێن دی پی)یه‌وه یه‌ک ملیۆن یۆرۆ به عێراق ده‌به‌خشێت بۆ ئاوه‌دانکرنه‌وه‌ی ناوچه تازه ڕزگارکراوه‌کانی به‌رده‌ستی داعش.
وه‌زیره فینله‌ندییه‌که ڕایگه‌یاند، که داعش جگە لە تێکدانی بینا و ڕێگاوبانەکان، پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیشی شێواندووه، بۆیە داوای کرد هاوکارییه‌کان بێ جیاوازی هه‌موو چین و توێژه‌کان بگرێته‌وه و ئافره‌تان لێی بێبه‌ش نه‌بن.
(لیس گراند) ڕێکخه‌ری باڵای مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، بڕیاری فینلەندا بۆ هاوکاریکردنی عێراقی بەرز نرخاند و گوتی ئه‌و کۆمه‌که بۆ هاوکاریی خێرا به‌کار دێت، چونکه ئێستا به هه‌زاران که‌سی دیکە لە ئاواره‌ییدا ژیان دەگوزەرێنن.
KDP
