ژنێک کرایە فەرماندەی باڵای هێزی بەرگریی ئەمەریکا

ژنێک کرایە فەرماندەی باڵای هێزی بەرگریی ئەمەریکا
لە بنکەی سەربازیی کۆلۆرادۆی ئەمەریکا، بە ئامادەبوونی ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، ڕێورەسمێکی مێژوویی بۆ جەنەرال لۆری ڕۆبنسۆن ئەنجام درا، کە یەکەم ژنە دەبێتە فەرماندەی یەکێک لە فەرماندەییەکانی ھێزەکانی ئەمەریکا.

دوای ئەوەی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بڕیاری دا، ژنان و پیاوانی ئەمەریکا لە ئەرکی سەربازیدا یەکسان بن، بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتە، بەرلە ھەفتەیەک، ژنێک بۆ مەیدانی پێشەوەی جەنگ خۆی ناونووس کرد و ئێستاش ژنێکی دیکە کە یەکێکە لە 39 جەنەڕاڵە پایەدارەکەی ئەمەریکا و جەنەڕاڵی ھێزی ئاسمانییە، بوو بە یەکێک لە فەرماندەکانی 9 فەرماندەیی سوپای ئەمریکا کە سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)ن.

ئاشتۆن کارتەریش وەک یەکێک لە جەنەراڵە پایەدارەکانی ئەمریکا وەسفی کرد کە ساڵانە بەهۆی ئازایەتییەوە پلەکانی سەربازیی خۆی بەرز کردووەتەوە.

لۆری ڕۆبنسن ئەرکی فەرماندەیی ناوەندیی پاسفیکی پێ دەسپێردرێت کە بەرپرسە لە پاراستنی ئاسایشی وڵات و ناوچەی پاسفیک و ھاوکاریی لەگەڵ گەورە ھێزەکانی دیکەی جیهان دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پەنتاگۆن، ئەو فەرماندەیە، ھێڵە سەرەکییەکانی بەرنامەی کاری ئاشکرا کردووە کە ڕووسیا بە ھەڕەشەی یەکەم بۆ سەر وڵاتەکەی دەزانێت و دووەمیش ڕووبەڕووی سەرھەڵدانی توندڕەوی دەکات لە ناوخۆی ئەمەریکادا









باسنيوز
Top