سووریا.. لە هێرشی تورکیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ سەر داعش 27 چەکدار کوژران

سووریا.. لە هێرشی تورکیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ سەر داعش 27 چەکدار کوژران
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، لە هێرشێکی هاوبەشی تورکیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، لە سووریا 27 داعش کوژران.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە تورکیاوە مووشەک ئاڕاستەی سووریا دەکرا و فڕۆکەکانی هاوپەیمانانیش لە سێ قۆناغدا بۆردمانی ئەو ناوچانەیەن دەکرد کە لەژێر دەسەڵاتی داعش دان.

لەو هیرشە بەرفراوانەدا،5 ناوەندی بەرگری و دوو تۆپخانەی داعش تەقێندرانەوە و 27 ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستەش کوژران.

تورکیا و هێزی هاوپەیمانان بەمدواییە زنجیرە هێرشێکیان لەدژی داعش دەست پێکردووە، بۆ ئەوەی رێگە لە پێشڕوەی داعش بۆ شاری سنووری کلس بگرن.

بەمەبەستی پاراستنی سنوورەکانی تورکیا لە هێرشی داعش، چەندین مانگە ئەمەریکا و تورکیا پڕۆژەیەکی هاوبەشی سەربازییان دەست پێکردووە.






باسنيوز
Top