ئهمجارهیش پەیەدەیان بانگهێشت نهكرد.. کۆبوونەوەکانی ڤیەننا دهست پێدهكهنهوه
دوای ئەوەی گفتوگۆکانی ژنێف پێشکەوتنیان بەدی نەھێنا و ئاگربەست لە ھەندێک شوێنی سووریا کەوتە بەر مەترسی، وەزیرانی دەرەوەی ئەمهریکا و ڕووسیا بە بەشداریی ئێران بڕیاریان دا لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆ ببنەوە بۆ چالاککردنەوەی گفتوگۆکانی ژنێف و پاراستنی ئاگربەست لە سووریا، بڕیارە بە بەشداریی لایەکانی سووریا ئەو گفتوگۆیە لە 17 ی ئایاردا بەڕێوە بچێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیا، ھەرچەندە (سێرگی لاڤرۆڤ) وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دووبارە داوای کردبوو کە نوێنەرانی (پەیەدە) بەشداریی گفتوگۆکان بکەن، بەڵام بەشداریپێکردنی (پەیەدە) ڕەت کراوەتەوە و سبەی بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەو حزبە، گفتوگۆکان بەڕێوە دەچن.
KDP
