"بەڵگە ھەیە کە ڕژێمی ئەسەد چەکی کیمیایی بەدەستەوەیە"
(ھائارێتس) بە بەڵگەوە پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە ڕژێمی ئەسەد تا ئێستا جبەخانەی کیمیاییی ھەیە؛ ئەوەتا لە ئاخروئۆخری مانگی نیساندا، لە ھەندێک لە شەڕەکاندا گازی سارین و گازی دەماری بەکار ھێناوە. ئاماژە بە سەرنەکەوتنی ئەو مامەڵەیەش دەکات کە ئەمریکا و ڕووسیا سەرپەرشتییان کرد؛ گوایە ڕژێمی ئەسەد ھیچ جۆرە چەکێکی کیمیایی بەدەستەوە نەماوە.
ڕۆژنامەکە داوا لە باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا دەکات لەمەودوا لەسەر بنەمای ئەوەی چەکی کیمیایی لای ئەسەد ماوە، مامەڵە بکات.
KDP
