کرملن: سیستەمی نوێی بەرگریی ئەمەریکا، ھەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕووسیا

 	 کرملن: سیستەمی نوێی بەرگریی ئەمەریکا، ھەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕووسیا
گوتەبێژی کۆشکی کرملن ڕایگەیاند، سیستەمی مووشەکیی ئەمەریکا ھەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕووسیا.

لە لێدوانێکی فەرمیدا، (دیمیتری پیسکۆڤ) ڕایگەیاند "ئەم سیستەمە نوێیەی ئەمەریکا ھەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕووسیا و مەترسیی ھەڵگیرسانی شەڕی ئەتۆمی لێ دەکەوێتەوە".

جێی باسە، ئەمەریکا پێشتر ڕایگەیاندووە کە ئەو سیستەمە پەیوەندیی بە ڕووسیاوە نییە و تەنیا بۆ خۆپارێزیی ئەمەریکایە لە ھەڕەشەی وەک داعش و وڵاتە نەیارەکانی وەک ئێران و کۆریای باکوور.
(پیسکۆڤ) گوتەبێژەکەی کرملن ڕایگەیاندووە، دوای ئەو سیستەمە نوێیە، ئەمەریکا مەرجی بۆ ئەورووپایش داناوە کە سایتی ناتۆ ھەموو کات لەلایەن ئەفسەرێکی ئەمەریکاییەوە بەڕێوە ببرێت.







KDP
Top