گەورەکۆمپانیاکانی نەوت، ھۆشداری دەدەنە بەغدا بە ڕاگرتنی کارەکانیان

گەورەکۆمپانیاکانی نەوت، ھۆشداری دەدەنە بەغدا بە ڕاگرتنی کارەکانیان
گەورەکۆمپانیاکانی جیهان لە بواری پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت، ھۆشدارییان داوەتە حکوومەتی عێراق بە ڕاگرتنی کارەکانیان.

ڕۆیتەرز ھەواڵەکەی لە زاری بەرپرسێکی عێراقییەوە بڵاو کردووەتەوە، کە بە مەرجی ناونەھێنانی قسەی بۆ ئاژانسەکە کردووە و گوتوویەتی "ژمارەیەک لە کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لە جیهاندا کە لە عێراقدا کار دەکەن، لەوانە شێڵ و لوکئۆیل، نووسراوێکیان داوەتە حکوومەتی عێراق، کە ئەگەر شایستە داراییەکانیان کەم بکرێتەوە، ئەوا کارەکانی خۆیان لە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی عێراق ڕادەگرن".

بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسە، حکوومەتی عێراق بەو کۆمپانیانەی ڕاگەیاندووە کە بەھۆی دابەزینی بازاڕ و کەمبوونەوەی نرخی ھەموو شتێک کە ئەوان لە کارەکانیان بەکاری دەھێنن، حکوومەت شایستە داراییەکانیان کەم دەکاتەوە. بەڵام کۆمپانیاکان بە ھیچ شێوەیەک بەو بڕیارە ڕازی نین.








KDP
Top