لهداغستان 4 چه‌كداری داعش كوژران
داغستان یه‌كێكه له‌كۆماره فیدراڵییه‌كانی روسیا‌و كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی قه‌وقازو هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئازهربایجانو جۆرجیا‌و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسوڵمانی شافیعی مهزههبنو ساڵانێكه تووندڕه‌ویی ئیسلامی تێدا سه‌ریهه‌ڵداوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته، شه‌ڕو پێكادانهكه كاتێك روویداوه كه هێزه‌كانی پۆلیس ههڵیانكوتاوهتهسهر باڵه‌خانه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی "دیربنت"ی باشووری داغستان، پاش ئه‌وه‌ی زانیاری ئه‌وه‌یان لابووه كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تووندڕه‌و ئه‌فسه‌رێكیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه تێیداو ئهفهسهرهكه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی "ئینته‌رفاكس"ی روسی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و ناوچه‌یه ئۆپه‌راسیۆنێكیان له‌دژی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری یاخیبوو ئه‌نجامداوه‌و لانیكه‌م چوار چه‌كدار كوژراون".
رۆیته‌رزیش له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندرووستییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له‌و شه‌ڕو پێكادانهدا ئه‌فسه‌رێك كوژراوه‌و 15 كه‌سی تریش برینداربوون.
هه‌ر دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ش ئاژانسێكی سه‌ر به‌ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش رایگه‌یاند كه چه‌كداره‌كانیان له‌گه‌ڵ پۆلیسی "دیربنت"دا رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه‌و سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان كوشتووه، بێ ئه‌وه‌ی باسی كوژراوانی خۆیان بكات.
خه‌ندان
