ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35 دروستدەکات

 ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35 دروستدەکات
فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 لایتنینگ 2، کە پرۆژەی دروستکردنی زیاتر لە 400 ملیار دۆلاری تێچووە، بڕیارە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە بۆ رکابەری لەگەڵ فڕۆکەی ئەی 10 تاندربوڵت 2دا، ئامادە بکرێت.

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) دەڵێن، لەو رکابەریکردنەدا تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی ئێف 35 لایتنینگ 2 دەردەکەوێت.

ئێف 35 لایتنینگ 2 بە فڕۆکەی چەندکارەی نەوەی پێنجەم ناسێندراوە، لە سەر هێڵێکی یەک کیلۆمەتری بەرهەمهێنان لە کارگەی لاکهید مارتین مۆنتاژ کراوە.

ئێف 35 فڕۆکەیەکی سرک و تاکسەرنشین و تاکبزوێنەرە، کە سەرەتا بە مەبەستی هێرش لە ئاسمانەوە بۆ زەوی دروست کراوە، بەڵام توانای ئۆپەراسیۆنی کۆکردنەوەی زانیاریی و بەرگریی ئاسمانی هەیە.

هەروەها بە ئاستێکی باڵا توانای کاری نهێنی هەیە و لەگەڵ ئەوەی دەتوانێت بەسەر بارودۆخەکەدا زاڵ بێت لە یەکەم بینیندا ئامانجەکەی دەپێکێت، ئەوەش وا دەکات کە ماوەی مانەوەی لە شەڕدا زیاتر بێت.

ئێف 35 ، لەبری هاندەری هایدرۆلیکی، تەکنۆلۆژیای نوێی ئەلیکترۆ هایدرۆ ستاتیکی تێدا بەکارهاتووە کە ئاستی پارێزراوبوونی فڕۆکەکە بەرز دەکاتەوە و ئەگەری دروستبوونی کێشەی تەکنیکی کەم دەکاتەوە و بەو شێوەیە کەمتر پێویستی بە نۆژەنکردنەوە دەبێت.
Top