ده‌سه‌ڵاتێكی گرنگ له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وه‌رگیرایه‌وه
رۆژی 29ی نیسان لیژنه‌ی ناوه‌ندی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و كۆبۆوه و بڕیاریاندا كه ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و حزبه له ئۆغڵو وه‌ربگرنه‌وه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش بده‌ن به ده‌سته‌ی ناوه‌ندی حزبه‌كه.
سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی به‌رپرسه باڵاكان له سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆمار و ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌رده‌خات كه ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێت ئه‌و ناكۆكییانه درووستبووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له پارتی دادوگه‌شه‌پێدان به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، "ئه‌و بڕیاره، ده‌سه‌ڵاتی داود ئۆغڵۆ له ناو دادوگه‌شه‌پێدان كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌ركی ئۆغڵۆش له دوای ئه‌و بڕیاره‌وه قورسترده‌بێت".
هه‌ر له باره‌ی ناكۆكییه‌كانی نێو پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی توركیا، عه‌بدولقادر سه‌لڤی كه به نوسه‌رێكی نزیك له حكومه‌تی توركیا داده‌نرێت، ناكۆكییه‌كانی نێوان داود ئۆغلو و ئه‌ردۆغان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ هاوینی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په) زۆر گه‌رم ده‌بێت و سوپرایزی سه‌رسوڕهێنه‌ر رووده‌دات و ناكۆكییه‌كانی نێوان داود ئۆغڵو و ئه‌ردۆغان به‌ئاشكرا زیاتر ده‌بن.
عه‌بدولقادر سه‌لڤی له وتارێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له رۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركی كردووه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی: "له ناو ئه‌كه‌په شتی چاوه‌رواننه‌كراو سه‌یروسه‌مه‌ره رووده‌ده‌ن پێده‌چێت ئه‌م هاوینه ئه‌كه‌په به دۆخێكی زور گه‌رمادا تێپه‌ڕبێت و خۆیان بۆ سوپرایزه‌كانی ناو حزبی ئاكه‌په ئاماده بكه‌ن، چونكه كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوه‌ندی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌كه‌په كه له 29 نیسان ئه‌نجامدرا خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو".
سه‌لڤی ده‌ڵێت: "له سیاسه‌تی ئه‌كه‌په‌دا باس له پێش 29 نیسان و دوای 29 نیسان ده‌كرێت. بویه ئه‌م هاوینه زور شتی بۆ سیاسه‌ت هه‌ڵگرتووه" .
باس له‌وه‌شده‌كات كه له كcبونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی 29 نیسانی لیژنه‌ی ناوه‌ندی بریار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌كه‌په‌دا شتی سه‌رسورهێنه‌ر روویدا و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر سه‌رۆكه‌كانی شار و ناوچه‌كان له داود ئۆغلو سه‌نراوه‌ته‌وه و جارێكی تر راده‌ستی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌كه‌ی كراوه.
له رابردوودا له ناو حزبی نه‌ته‌وه‌یی دایك (ئه‌ناپ) ناكۆكی له‌نێوان تورگوت ئۆزال و مه‌سعود یڵماز رویدا و له ناو حزبی رێگای راست (ده‌یه‌په)شدا ناكۆكی له نێوان سوله‌یمان ده‌میره‌ل و تانسۆ چیله‌ر رویداوه و هه‌ردوو حیزب به‌هۆی ئه‌م كێشانه‌وه له‌ناوچوون.
عه‌بدولقادر سه‌لڤی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه جیاوازی له نێوان ئه‌كه‌په و ئاناپ و ده‌یه‌په هه‌یه و نه ئه‌ردۆغان وه‌كو ده‌میره‌ل و نه ئۆزاله و نه داود ئۆغلو وه‌كو تانسو چیله‌ر و مه‌سعود یلماز ده‌بێت، به‌ڵكو ئه‌كه‌په كلتور و سیاسه‌تی جیاوازی خۆی هه‌یه. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان په‌تی حزبه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له ناو كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یدا، ئه‌ردۆغان ناوی كابینه و به‌ڕێوه‌به‌رانی حزبی دیاریكردووه.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا سه‌لڤی نوسیویه‌تی "له‌م هاوینه‌دا دوو پێشكه‌وتنی گرنگ و كاریگه‌ر له سیاسه‌تی توركیادا ده‌رده‌كه‌وێت، كه یه‌كه‌میان بریتیه له پێشهاته‌كانی ناو ئه‌كه‌په و دووه‌میش لێسه‌ندنه‌وه‌ی پاریزبه‌ندی یاسایی په‌رله‌مانتارانه و ئه‌و دوو پرسه گرنگه‌ش كاریگه‌ری خۆی له سه‌ر ده‌ستوری نوێ و سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت".
